
کۆمپانیای (Tag Heuer) تایبەت بە دروستکردنی کاتژمێر، مۆبایلی جۆری (Meridiist Infinite )ی دروستكرد و بە یەکەم مۆبایلی دابینکەری ووزەی یەدەگ لە جیهاندا وەسف کرد.
باتری مۆبایلی (Meridiist Infinite) لە توانایدا هەیە خۆی بەشێوەیەکی خۆکار خۆی بارگاوی (شحن) بکاتەوە لەڕێگەی تیشکی خۆرەوە.
کۆمپانیای (Tag Heuer) ئەوەشی روونکردنەوە کە مۆبایلە نوێیەکەی دەتوانێت لەڕێگەی تیشکی خۆر و ڕوناکی دروستکراوەوە (وەک ڕوناکی گڵۆپ) خۆی بارگاوی بکاتەوە بێ ئەوەی بەکارهێنەر بەشێوە کلاسیکییەکەی بارگاوی بکاتەوە لەڕێگەی سەرچاوەیەکی کارەباییەوە.
مۆبایلی (Meridiist Infinite ) شاشەیەکی لە جۆری LCD بە قەبارەی ٢.٤ ئینچ بە پلەڕوونی زیاتر لە
240×320 پێکسڵ لەگەڵ شاشەیەکی جیاوازی بچوکتر لە جۆری (OLED) بۆ پیشاندانی هەندێک زانیاری وەک کات و پەیوەندییە هاتووەکان ههیه و رووکاری دەرەوەی ئەم مۆبایلە لە تیتانیۆم و کاربۆن دروست کراوە و مۆبایلێکی گرانبەهایە کە نرخەکەی ٥٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی تێدەپەڕێنێت.
مۆبایلهكه کامێرایەکی (٥ مێگا پێکسڵ)ی هەیە لەگەڵ بیرگەیەکی ناوەکی بە قەبارەی ( ٨ گێگابایت).
کۆمپانیای ناوبراو ئەوەشی ڕوونکردۆتەوە لە ئێستادا تەنها یەک دانە لەم مۆبایلە دروست کراوە و لە مانگی ئابی ئەمساڵدا دەکەوێتە بازاڕەکانی جیهانەوە.
0 التعليقات:
إرسال تعليق